Erbil 19°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:23

مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌کانى که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیان هاوتای عێراق ده‌کرێت

دڵنیایی ده‌درێت پێیان
مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیان هاوتای عێراق ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


هه‌دار زوبێر بارزانى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ری عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، دڵنیایی  به‌ کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی ده‌دات کە ئێمە خزمەتکاری ئێوەین لە بەغدا و مافی ئێوە بەدەست دێنین.

رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی بە بڕیاری دیوانی ژمارە (۹۸) لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لە ۲۰۱۸/۱۲/٥ داوای بەپەلەی کۆبونەوە کرا بۆ هاوتاکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی و لە هەمان رۆژ کۆبونەوە ئەنجامدرا و لە رۆژی دواتر وەڵامی نوسراویان دراوە هەروەک لە نوسراوی هاوپێچ ئاماژە پێکراوە ۲۰۱۸/۱۲/٦ بەیانیش بەدواداچونی گرنگترمان دەبێت.

بۆیە دڵنیابن کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی کە ئێمە خزمەتکاری ئێوەین لە بەغدا و مافی ئێوە بەدەست دێنین ، بەڵام کاتی زیاترمان پێویستە.

11

 

1

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.