ئه‌مشه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارین ناوشاری سلێمانی گرته‌وه و زه‌وی سپی كرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره له ئه‌مساڵدا به‌فر ناو شاری سلێمانی بگرێته‌وه و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه‌ش دڵخۆش بوون به بارینی به‌فر و بۆ گرتنی وێنه‌ی یادگاری له ماڵه‌كانیان چوونه ده‌ره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ھه‌رێمی كوردستان پێشتر ھۆشداری دابوو له نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و بارینی به‌فر له شاخه‌كان و ئه‌گه‌ری بارینی له‌ناو شاری سلێمانی.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین ھه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه نزیك شاخه‌كانه‌وه به‌فر گرتونیهتییهوه و پله‌كانی گه‌رماش تا ئاستێكی زۆر دابه‌زیوه.
به‌فر بارین له به‌شێك له ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ئاسته‌نگی ھاتووچۆی دروستكردووه و كه‌شناسی ھۆشداری داوه له به‌ستنی رێگاوبانه‌كان له شه‌ودا.
ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆر باران له ھه‌رێمی كوردستان باریوه، به‌جۆرێك له‌ناو شاری سلێمانی تائێستا ٥٣٨ ملم باران باریوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.