سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزێكی ئاسایش ته‌رمی وێنه‌گرێكی رۆژنامه‌نووس كه كاری بۆ كه‌ناڵێكی ئاسمانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌كرد دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایش ته‌رمی وێنه‌گرێكی یاریدهدهرییان دۆزیوه‌ته‌وه كه كاری بۆ كه‌ناڵێكی ئاسمانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه ته‌رمه‌كه له رێگای كه‌ناڵی رۆژئاوای به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و شوێنی فیشه‌ك به‌سه‌رییه‌وه دیار بووه.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه راشیگه‌یاندووه كه ته‌رمه‌كه راده‌ستی یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس كراوه‌و دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه رۆژنامه‌نووسه كه ناوی سامر عه‌لی یه و، وه‌ك یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر له كه‌ناڵی حوڕڕه كاری كردووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.