له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا پۆلیسی دهۆك له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه.
پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاندووه: به داخه‌وه ئه‌مشه‌و كۆمه‌ڵێك ڕووداوی هاتووچۆی دڵته‌زێن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی دهۆك ڕوویاندا كه زیانی گه‌وره‌ی گیانی و مادییان لێكهوتهوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو بارینی به‌فر گرفتی بۆ شه‌قامه‌كان دروستكردووه و زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی به‌ستوون و هاتووچۆیان تێدا ئاسته‌م بووه، كه ئه‌وه‌ش بۆته بوه‌ته هۆی چه‌ندان ڕووداوی هاتووچۆ ڕووبده‌ن كه قوربانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه هه‌م له ناو سه‌نته‌ری دهۆك و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی دهۆك و زاوێته و شه‌قامی یمێنكی و باعه‌درێ و ئه‌ڤریكێ و گه‌لی دهۆك.
پۆلیسی دهۆك داواش له هاوڵاتیان ده‌كات بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه خێرای لێخوڕینی ئۆتۆمبیلهكانتان كه‌م بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.