Erbil 19°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:20

راکان جبوری و مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک وه‌ڵامی یه‌کدی ده‌ده‌نه‌وه‌

له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك
کوردستان TV
#7
100%

 

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک وەڵامی لێدوانەکانی راکان جبوری دەداتەوە لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شارەکە و رایگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک مافی خۆیانە کێشەی تێدانییە. راكان جبوریش ده‌ڵێت داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی کەرکوک دەکەم بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە کە دوای موزایەدەی سیاسی نەکەون کە گرنگی بە خزمەتی هاوڵاتیان و سەقامگیری نادەن و کار لەسەر نانەوەی ئاشوب و پشێوی دەکەن لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا.

رەوەند مەلا مەحمود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە خەندانی راگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک لە کاتی خۆیدایە، چونکە لەکاتی وەفاتی مامجەلالەوە لەو شارە ئاڵای کوردستان هەڵنەکراوە، چونکە کاتەکەی باش نەبوە، ئێستاش بە کاتێکی باش دەزانین و هیچ کێشەیەکی نییە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئاڵای کوردستانیان لەسەر بارەگاکەی خۆیان هەڵکردووە لە شوێنەکانی دیکە هەڵیاننەکردووە، بۆیە "هەرکەس و لایەنێک پێیوایە پێچەوانەی یاسایە و نادەستوورییە، غەدر لە خۆی و لە خەڵکی شاری کەرکوک دەکات، چونکە کورد مافی خۆیەتی لەسەر بارەگاکانی خۆی ئاڵای کوردستان هەڵبکات.

لەبارەی لێدوانەکەی راکان جبوری کە رایگەیاندووە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای یەکێتی موزایەدەی سیاسییە جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی وتی، دەبێت راکان جبوری بزانێت ئەو دەیان لەوحەی کوردی لە شوێنەکان ‌هێناوەتە خوارەوە کەس قسەی نەکردووە، بۆیە ئەوە بە مافی خۆمان دەزانین و بە هیچ جۆرێک ئەو ئاڵایە ناهێنینە خوارەوە.

رەوەند مەلا مەحمود راشیگەیاند، راکان جبوری نایەوێت کورد هەناسەش بدات، و حەزدەکات کورد هەرنەمێنێت، بەڵام ئەمەی بۆ ناچێتە سەر ئەگەر داوای هێزیش دەکات با بچێت هێز بۆ ناوچە نائارامەکانی حەویجە و ناوچەکانی دیکە بکات کە نائارامە نەک کەرکوک کە شارێکی ئارامە.

درنگانی شه‌وی سێشەممە له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ 8-9-1-2019، یەکێتیی ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە کەرکووک هەڵکرد، ئەمەش هەرایەکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە لە دوای خیانه‌تی 16 ئۆکتۆبەی پار ساڵ هێزەکانی عێراق رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک نادەن.

راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە رایگەیاندوە؛ داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی کەرکوک دەکەم بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە کە دوای موزایەدەی سیاسی نەکەون کە گرنگی بە خزمەتی هاوڵاتیان و سەقامگیری نادەن و کار لەسەر نانەوەی ئاشوب و پشێوی دەکەن لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا.

وەک ئاماژەیەکیش بۆ بەرپرسانی یەکێتی و هەڵکردنی ئاڵای کەرکوک لەسەر بارەگاکانیان، داوایان لێ دەکات کە "کۆتایی بەو دیاردەیە بهێنن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئەوەی رویداوەو ئەوەی خوانەخواستە رودەدات لە ئەستۆی ئەوانە".

لە راگەیەنراوەکەدا پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەکردوە، کە داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردوە دۆخەکە وەک خۆی لێ بکەنەوە بۆ نەهێشتنتی ئەو کارانە کە بە "نایاسایی و نادەستوری و پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و دادگای کارگێڕی" ناویبردوەو وتویەتی: "پێشیلکاری ئەم یاسایانە قبوڵ ناکرێت.

پارێزگاری کەرکوک داوا لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات دەستوەردانی بەپەلە بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم دیاردەیەو ئاماژەی بەوەکردوە "داوای ناردنی بەپەلەی پاڵپشتی سەربازیان لە هێزەکانی سوپای عێراق کردوە بۆ رێگریکردن لەو کارانەو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی کەرکوک.

ئەوە لەکاتێکدایە درنگانی شه‌وی سێشەممە له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ 8-9-1-2019، یەکێتیی ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە کەرکووک هەڵکرد، ئەمەش هەرایەکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە لە دوای خیانه‌تی 16 ئۆکتۆبەی پار ساڵ هێزەکانی عێراق رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک نادەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.