لیژنه هاوبه‌شه‌كان له بازاڕێكی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچودا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
بورهان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كان له هه‌فته بازاڕی (سیدرای دوو) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه.
وتی؛ بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه زیاتر له یه‌ك تۆن ده‌بێت، كه له به‌سه‌ر 40 فاست، 104 پاکەت شیلە، 115 سپرای بۆن، 119 شامپۆی جۆراوجۆر، 95 سابون، 36 کرێمی پێست پێك هاتوون و به‌شێكیان ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه و به‌شێكیشی له‌بواری جوانكاری به‌كارده‌هێنرێن.
وتیشی؛ رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان كۆتایی دێت پێویسته له‌ناوبرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤی به‌كارهێنه‌ر دروست ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م كاڵاوشمه‌كانه به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بوون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رێكاری یاسایی پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.