له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمرۆ چوارشه‌ممه 9 ى 1 ى 2019 ، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت بە ئامادەبوونی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی، فەریق جەمال محمد سەرۆکی ئەرکان پێشوازی کرد لە ئەفسەرانی راوێژکاری بۆردی چاکسازی وڵاتانی هاوپەیمانان لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، لەو دیدارەدا، باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەگە کرا، بۆ هەنگاوەکانی ئایندەش پوختەیەک سەبارەت بە پێشنیازەکانی تیمی راوێژکاری بە وەزارەتی پێشمەرگە درا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەربەست لەزگین سوپاسی ئەرک و ماندووبونی تیمە راوێژکاریەکانی وڵاتانی هاوپەیمانان کرد، کە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوام پرۆژەی نوێ و کاری نوێ دێننە بەرهەم.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کۆمەڵێک پێشنیازی نوێ سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی لە ئایندەدا بەپێی پرۆگرامێکی نەخشە بۆ دارێژرا و رادەست بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.