Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 17:30

له‌رووداوێکى هاتووچۆدا شۆفێرێک هاوڵاتیه‌کى کرده‌ قوربانى

دوای راكردنى پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى  گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌   لەسەر شەقامی سەرەکی ناو گەڕەکی نەورۆز لەناو شاری ڕانیە ئۆتۆمبیلێکی قەمەرە لە جۆری سەنی خۆی کێشا بە هاوڵاتیێکی تەمەن ( ٤۳ ) ساڵ بەناوی( ێ،ێ) لە ڕەگەزی نێر بەو هۆیەوە بریندار بوو


پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ،  لەکاتی ڕوداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی (ک،ح) تەمەنی لە خوار ۱۸ ساڵ لە ڕەگەزی نێر لەشوێنی ڕوداوەکە ڕادەکات و دەست بەجێ دوای ڕاکردنی هێزەکانمان لێ ئاگادار کرایەوە و لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە شۆفێرەکە دەستگیرکرا.


پۆلیسى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، برینداری ناوبراو لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لەژێر چاودێری تەندروستی دایە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و شۆفێری ناوبراوی سەرەوە بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ۲۳ لە یاسای هاتۆچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.