Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 10:56

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: لە سلێمانی یەکێک لە گەورە تیرۆریستانی داعش دەسگیرکرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا  سه‌نته‌ر میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، رایده‌گه‌ێنێت، بەگوێرەی زانیاریە هەواڵگرییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئەمنی پارێزگای سلێمانی، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئەمنی پارێزگای دیالە، کە سەر بەهەواڵگری گشتی عیراقین، توانرا کەسێک دەستگیربکەن کە بەیەکێک لە گەورە تیرۆریستانی داعش دادەنرێت. 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاوکات گرتنی تاوانبار لەشاری سلێمانی بووە و پێشتر چەندین کاری تیرۆریستی لەپارێزگای دیالە ئەنجامداوە و هێزەکانی ئەمنی و هاوڵاتیانی سڤیلی کردۆتە ئامانج. 
جێی باسە دوای دەست بەسەرکردنی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەتاوانبار دەگیرێتەبەر.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.