دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ جۆن بۆڵتن راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئیبراهیم کالن وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا رایگەیاند" لەکۆبوونەوەکەمان باسمان لە دیارییکردنى سنوورى ئارام لە سوریا نەکردووە.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ جۆن بۆڵتن راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بەهیچ شێوەیەک باسمان لە دیارییکردنى سنوورى ئارام لە سوریا نەکردووە.
کاڵن وتیشى" ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ماوەى 60 - 120 رۆژدا هێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە و ئێستا سەرقاڵى چۆنیەتى کشانەوەى هێزەکانیان و چارەسەرکردنى پرسى کۆکردنەوەى چەکەکانیانن کە لەسوریا بڵاویانکردۆتەوە.
لەبارەى وەرگرتنى رەزامەندى ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان، کلن وتى" تورکیا هەماهەنگى لەگەڵ هەموو کەس دەکات، بەڵام مۆڵەت لەکەس وەرناگرێت.
لەبارەى بوونى هێزەکانى یەپەگە لە مەنبج، وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا داواى کرد بەتەواوى لە مەنبج بکشێنەوەو شارەکە جێبهێڵن.
وتیشى" ئەردۆغان بەڵێنى پاراستنى کوردەکانى سوریاى بە ئەمریکا نەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.