Erbil 20°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:03

د. فرسەت سۆفی: ئەولەویەتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی به‌شداری حکومه‌ت بکات

د. فرسەت سۆفی: ئێمه‌ رێز له‌ بۆچوونی یه‌كگرتوو له‌ ئۆپۆزیسیۆنبوونیان ده‌گرین
د. فرسەت سۆفی: ئەولەویەتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت بكات
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئەولەویەتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی  به‌شداری حكومه‌ت بكات .

د. فرسەت سۆفی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ باسكردنی زه‌ڕوڕه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەولەویەتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی گرنگ و كاریگه‌ر له‌م وڵاته‌ به‌شداربێت له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

د. فرسەت سۆفی راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزێكی سیاسیش بۆ نموونه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسی خۆی، به‌ ئیراده‌ی حوری خۆی بڕیاریداوه‌ ببێته‌ ئۆپۆزیسیۆن، ئێمه‌ رێز له‌م ئیراده‌ حوره‌ی یه‌كگرتوو ده‌گرین و با بفه‌رموێ ببێته‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌وانه‌یه‌ ئۆپۆزیسیۆن بوونیش پێویست بێت له‌ كوردستان.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.