Erbil 20°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 11:35

هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری به‌سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌دات

له‌ هه‌ولێر به‌فر ده‌بارێت
کوردستان TV
100%

له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان له‌باره‌ی شه‌پۆلێكى به‌فر و باران بارین ده‌كاته‌وه‌


هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كرێت له‌ 48كاتژمێری داهاتوو بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان بكات


 له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ ده‌ست ده‌كات  و سه‌ره‌تای به‌باران ده‌بێت و دواتر بۆ به‌فر ده‌گۆڕێت  ،  به‌فر بارینه‌كه‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌شاری هه‌ولێریشه‌وه‌ تاكو 24كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت ، دواتر كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌ سارده‌كه‌ ده‌مینێته‌وه‌ ،  ده‌بێته‌ هۆی به‌سته‌له‌ك و شه‌خته‌ دروستبون


هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  شوفێرانمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ئه‌م كه‌شه‌ ئاماده‌بكه‌ن وه‌ پابه‌ندی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بن بۆسه‌لامه‌تیان:


1. تیژڕۆیی نه‌كردن ،  لێخوڕین به‌ خێراییه‌ك كه‌ كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌ به‌هێماكانی هاتووچۆ دیاریكراوه‌ چونكه‌ تیژڕۆیی ده‌بێته‌ هۆی كۆنترۆل له‌ده‌ستدان.

2. به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاست و مه‌ودای بینین سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان زوو نابینرێن بۆیه‌ واچاكتره‌ جگه‌ له‌تیژڕۆیی نه‌كردنه‌كه‌ شوفێران ئاستی ته‌ركیزیان به‌رز بێت وه‌ خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌شتێكی تر جگه‌ له‌شوفێریه‌كه‌.

3. له‌كاتی چون بۆ سه‌فه‌ر بۆناوچه‌ شاخاویه‌كان پێویسته‌ زنجیر له‌تایه‌كانیان بده‌ن ،  له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان ده‌رنه‌چن  ،  نه‌چنه‌ سه‌ر شۆلده‌ره‌كان ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتنیش. 

4. له‌كاتی دروستبونی شه‌خته‌ و به‌سته‌له‌ك ده‌بێت خێراییه‌كان له‌نێوان 30تاكو 50 بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توشی مه‌ترسیه‌ك بون توشی برێككردنی له‌ناكاو نه‌بنه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵخلیسكانیان.

5. واچاكتره‌ له‌حاله‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ری ناوچه‌ شاخاویه‌كان نه‌كرێت تاكو كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ مانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی شاخاوی وه‌داخرانی ڕێگایه‌كان له‌سه‌ریان مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانیان.

6. به‌ر له‌ده‌رچون وسه‌فه‌ر كردن به‌ئۆتۆمبیله‌كان ته‌نانه‌ت بۆمه‌ودا نزیكه‌كانیش پێویسته‌ دڵنیابن له‌باشی كاركردنی سیستمی پاككردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل وه‌ پێویسته‌ لاستیكی ماسیحه‌كان باش بن.

7. له‌كاتی به‌فر بارین و ته‌مدا پێویسته‌ گلۆپی ته‌م دابگیرسێنن ته‌نانه‌ت له‌كاتی ڕۆژیشدا چونكه‌ چه‌ند گرنگه‌ ببینیت ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه‌ بینراو بیت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.