ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
چواره‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا(١٩٨١-٢٠٠٣)،وه‌ئێستاش مھاتیر محه‌ممه‌د ده‌لێ" ھه‌ركاتێك ویستمان نوێژ بكه‌ین ئه‌وا روومان ده‌كه‌ینه مه‌ككه، وه‌ھه‌ر كاتێك ویستمان ووڵات بنیات بنێین ئه‌وا روومان ده‌كه‌ینه ژاپۆن".
بێگومان مھاتیر محه‌ممه‌د سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركه‌وتووترین سه‌رۆك وه‌زیران بوو له مێژووی مالیزیا له نێوان ساڵانی (١٩٨١تا٢٠٠٣) كه‌توانی مالیزیا له ووڵاتێكی كشتوكالی ھه‌ژار، سه‌ركه‌وتووانه بگوازێته‌وه بۆ ووڵاتێكی پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو كه داھاتی تاك له (١٢٠٠)دۆلار ساڵانه بۆ (٩٠٠٠)دۆلار به‌رز بكاته‌وه و رێژه‌ی بێكاری له (٥٠% بۆ٥%) دابه‌زێنی ، بێگومان ھه‌موو ئه‌وانه له ئه‌نجامی گرنگیدانی زۆر به فێركردن به یه‌كێك له سێ ته‌وه‌ره گرنگه ھات كه مھاتیر ئیشی له سه‌ركرد ئه‌وانیش لایه‌نی (فێركردن و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ووڵات) بوون.
بۆ گرنگیدان به ووڵات سوودی له شاره‌زایی ووڵاتی ژاپۆن وه‌رگرت، سه‌ره‌تا فێركردن له پلان و گرنگیدانی سه‌ره‌كی ئه‌و پیاوه بوو ھه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌زموونی ووڵاتی مالیزیا له خوێندن و فێركردن شایانی خوێندنه‌وه و رێزگرتن بێت، له‌وه وه توانی مالیزیا بگوازێته‌وه بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه ئێستا ھه‌یه. بێگومان گرنگیدانی مھاتیر محه‌ممه‌د كه سه‌رۆك وه‌زیران بوو به فێركردن له كاره ھه‌ره له پێشه‌كانی بوو له قۆناخی باخچه‌ی ساوایان و بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی تا زانكۆ كه قۆناخی باخچه‌ی ساوایان به‌شێكی گرنگ بوو له سیسته‌می فێركردن ، سه‌رجه‌م باخچه‌ی ساوایان پاپه‌ند بوون به پرۆگرامێكی زیندوو كه له وه‌زاره‌تی فێركردنه‌وه بڕیاریان له سه‌ر ده‌درا، به ھه‌مان شێوه له قۆناخی بنه‌ڕه‌تی بابه‌ت و پرۆگرامه‌كان گوزارشت بوون له مانای نیشتمانی بوون و گه‌شه‌كردنی گیانی ھاووڵاتی بوون لای قوتابیان په‌روه‌رده ده‌كرێن به پڕه‌نسیپه‌كانی خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتمان و فێركردنیان بۆ به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له قۆناخی دواناوه‌ندیش پرۆسه‌ی فێركردن پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر بوو كه قوتابی له‌گه‌ڵ خوێندنی بابه‌تی زانستی و وێژه‌یی بابه‌ته ھونه‌ری و پیشه‌ییه‌كانیان ده‌خوێند و پسپۆرییه‌ك فێری قوتابیان ده‌كات له داھاتوودا سوودی لێ ببینن.
جگه له‌وه‌ش گرنگی زۆر به بابه‌تی كۆمپیوته‌ر و ھێلی ئه‌نته‌رنێت درا، ئه‌وه بوو له ساڵی (١٩٩٩) توانرا (٩٠%) قوتابخانه‌كانی مالیزیا به تۆری ئه‌نته‌رنێت ببه‌سترێنه‌وه، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابخانه درووست كران ، له ھه‌مووی گرنگتر راھێنانی مامۆستاكان بوو په‌ره به تواناكانی پسپۆڕییان ده‌درا و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان له كه‌سانی به‌توانا و دڵسۆز پشتگیری كرا‌و له‌لایه‌ن مامۆستاكان و ھه‌روه‌ھا قوتابیان ماف و سه‌رپه‌رشتیان ھه‌بوو له ده‌ستنیشان كردنی پرۆگرامه‌كانیان به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی ھه‌مه ره‌نگی و گه‌شه‌پێدانیان بۆ خوێندن و ھه‌روه‌ھا یاساكانی مالیزیا سزای بۆ ئه‌و دایك و باوكانه دانابوو كه منداڵه‌كانیان نه ده‌نارده قوتابخانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خوێندن به خۆڕایی بوو، وه گرنگی به لایه‌نی نه‌ھێشتنی نه‌خوێنده‌واری ده‌درا و له‌گه‌ڵ فێركردنی ئافره‌ت و ھه‌روه‌ھا یارمه‌تی خێزانه ھه‌ژاره‌كان ده‌درا بۆ ناردنی منداڵه‌كانیان بۆ قوتابخانه.ئه‌وكاته‌ی مھاتیر محه‌ممه‌د وه‌زیری فێركردن بوو له یه‌كێك له چاڵاكیه‌كانی كۆتایی قوتابخانه‌یه‌كی مالیزیا به‌شداری كردبوو, له‌و چاڵاكیه‌دا داوای له‌مامۆستاكان كرد به‌شداری پێشبڕكێیه‌ك بكه‌ن، ده‌بده‌به‌ی به سه‌ر ھه‌موو مامۆستاكان دابه‌ش كردوو داوای لێ‌كردن ھه‌موویان فوو له ده‌بده‌به‌كان بكه‌ن و پڕی ھه‌وای بكه‌ن و له قاچی خۆیان بیبه‌ستن، مھاتیر محه‌ممه‌د مامۆستاكانی له گۆڕه‌پانێكی دیاری كرا‌و كۆكرده‌وه و ووتی كۆمه‌لێك دیاری به سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه دابه‌ش ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی بتوانێ ده‌بده‌به‌ی بپارێزێ له ته‌قین بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك، كاتی ده‌ستی پێكرد مامۆستاكان ھه‌موویان ھێرشیان ده‌كرده سه‌ر یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ھه‌ر یه‌كه‌و ده‌بده‌به‌ی ئه‌وی تر بته‌قێنێ و كات ته‌واو بوو مھاتیر له نێوان مامۆستاكان به سه‌رسوڕمانی راوه‌ستاو پێیانی گوت بۆ واتان كرد؟ خۆ من نه‌مگوت ده‌بده‌به‌ی یه‌كتر بته‌قێنن من دیاریم ده‌دا ھه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بده‌به‌كه‌ی بمابایه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێت ئه‌گه‌ر ھه‌ر یه‌كێك له ئێمه بڕیارێكی نه‌رێنی و خراپ له سه‌ر ئه‌وه‌ی تر نه‌دات، ئه‌وا ھه‌موومان دیاری و میدالیا وه‌رده‌گرین، بۆیه بیركردنه‌وه‌ی خراپ ره‌فتاری خراپ ھه‌موومان له ناو ده‌بات، ھه‌موومان بیر له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر حسابی خه‌ڵكی تر و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به‌دی ده‌ھێنین له ئه‌نجامی درووست كردنی شكست بۆ ئه‌وانی تر.
گرنگه‌و زه‌روره ئێمه‌ش له ھه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نوێ گرنگی و بایه‌خی زۆر به فێركردن و په‌روه‌رده بده‌ین و ھه‌رگیز بوار بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌ڕه‌خسێنین و رازی نه‌بین چیتر ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته بارگرانی و كۆسپ و ته‌گه‌ره له پێش په‌روه‌رده و فێركردن و پێشكه‌وتنی كوردستان له بڕیاردان نزیك بن و بڕیار به‌ده‌ست بن ئه‌وانه ھه‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیان له ئه‌نجامی شكستی خه‌ڵكانێك ده‌بینن كه خۆیان بۆیان درووست ده‌كه‌ن ھه‌رده‌م خه‌ریكی ده‌بده‌به ته‌قاندنن.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.