Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:41

دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل لەشاری هەولێر دەستگیر کران

دوو تۆمەتباریش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیر کرابوون
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌، لەم چەند ماوەی ڕابردوو دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل سەری هەڵدابوو، پۆلیس توانی دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکات.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر، مقه‌ده‌م ڕێباز کاوێس مولود، ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوان/ دزینی ئۆتۆمبێل، ڕایگەیاندووه‌، كه‌ ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوی دزینی ئۆتۆمبێل، ئه‌وانیش دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردەوە و توانییان لە ماوەیەکی کەمدا، دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکەین.

ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، باندی یەکەم پێکهاتبوو لە چوار تۆمەتبار کە دوو تۆمەتبار لەماوەکانی ڕابردوو دەستگیر کرابوون، دوو تۆمەتباریش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیر کران.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، ئه‌و بانده‌ هەڵسابوون بە ڕێگه‌گرتن لە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و زامدارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکە، دواتر چوار ئۆتۆمبێلیان لە جۆری تۆیۆتا پیکاب هایلۆکس، دزیبوو.

تۆمەتباران بەناوی(ش.ک.ح)، تەمەن 37 ساڵ، (ش.ح.ش)، تەمەن 33 ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان بە تاوانەکەیان ناوه‌، : "پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، دادوه‌ریش بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی (٤٤٦/٤٤۱) لە یاسای سزادانى عێراقی".

هه‌روه‌ها باندی دووەم پێکهاتبوو لە دوو تۆمەتبار، کەوا هەڵسابوون بە دزینی زیاتر لە حه‌وت ئۆتۆمبێل لە جۆری مازدا، تۆمەتباران دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان ئۆتۆمبێلەکانیان دەبردە دەرەوەی شاری هەولێر و بە شێوەی (بێ خاوه‌ن/ علوج) ئۆتۆمبێلەکانیان ساغ دەکردەوە.

تۆمەتباران بەناوی (ج.ا.ر)، تەمەن 22 ساڵ، (ا.ا.ع)، تەمەن 35 ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان،  كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، دادوه‌ریش بڕیاریدا بە بەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانى عێراقی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.