له‌سنوری شارۆچكه‌ی گیاره‌ی سه‌ر به پارێزگای مووسڵ، رێكخراوی تیرۆرستانی داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی عێراق و دوو پۆلیس ده‌كوژن، یه‌كێكی دیكه ده‌ڕفێنن بۆ شوێنێكی نادیار.
نه‌قیب محه‌مه‌د جاسم له‌هێزه‌كانی پۆلیسی مووسڵ رایگه‌یاندووه: له‌گوندی حودی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گیاره ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌ك و دوو پۆلیسیان كوشتووه.
ده‌شڵێت: پۆلیسێكی تریان ڕفاندوه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، دوابه‌دوای په‌لاماری تیرۆریستانی داعش له‌م ناوچه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌ڕان و پشكینیان ده‌ست پێكردووه به‌ڵام رفێندراوه‌كه‌یان نه‌دۆزیه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.