Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:58

یەکێتی: کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی دواخرا

بڕیار بوو سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ كۆببنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


هه‌ر چه‌نده‌ بڕیار بوو سبه‌ى سێ شه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتێكى دیكه‌ دواخرا.

میدیای فەرمی یەكێتیی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە كە ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان یه‌كێتیی و پارتی ناكرێت و بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌ كە مەبەست لێی تاووتوێ كردنی پرسه‌ گرنگه‌كانی رۆژ و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم
بووە.

بڕیاربوو سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتێكى دیكه‌ دواخراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.