Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:38

ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌کانی گۆڵدن گڵۆبی 2019بزانه‌

له‌ لۆس ئه‌نجلۆس
کوردستان TV
100%

 ساڵانه‌ رێورسمێكی تابیه‌ت سازده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی  خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆب  بۆ ئه‌م ساڵیش له‌ لۆس ئه‌نجلۆس سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌ڵبژێردران و خه‌ڵاته‌كانیان پێشكه‌شكرا.

دوێنێ ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆپ  به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا فیلمی "Bohemian Rhapsody" بووه‌ باشترین فیلمی فێستیڤاله‌كه‌ له‌حه‌فتاوپێنجه‌مین رێوره‌سمی خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆب ناوی براوه‌كانیش بۆ باشترین فلم و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئاشكراكرا، به‌ م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو..

خه‌ڵاتی باشترین فلمی درامی به‌خشرا به‌ "بۆهیمیان رابسۆتی" بۆ فلمی "داستانی بۆهیمیه‌"، "گرین بوك" خه‌ڵاتی باشترین فلمی كۆمیدی یان مۆسیقی وه‌رگرت.

ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی "رامی مالك" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری فلمی درامی بۆ ڕۆڵبینینی له‌ فلمی "داسانی بۆهیمیه‌" پێبه‌خشرا كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵك عه‌ره‌به‌ خه‌ڵكی وڵاتی میسره‌، "گلین كڵۆز" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت بۆ فلمی درامی له‌ فلیمی "ژنه‌كه‌م" وه‌رگرت.

 خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدی  درا به‌ "كریستیان بیڵ" له‌ ڕۆڵی فلمی "جێگر" كه‌ ڕۆڵی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دیك چینی ده‌بینی وه‌" ئۆلیڤیان كۆڵمان" باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئافره‌ت ، هه‌روه‌ها ئه‌لڤۆنسۆ كوارۆن ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی، بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ری فلمی "ڕۆما"، له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵاتی باشترین فلم به‌ زمانی ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێنا.

"ماهیر شالا" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر له‌ ڕۆڵبینینی له‌ فلمی "كتێبه‌ سه‌وزه‌كه‌" له‌ بری "گرین بوك" ڕۆڵه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، وه‌ "ڕێجینا كینگ" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری ئافره‌تی له‌ فلمی "ئێف بیڵ ستریت كۆد توك".

فلمی "پیاوی جاڵجاڵۆكه‌كه‌" خه‌ڵاتی باشترین فلمی وێنه‌ی جوڵاوی وه‌رگرت، له‌یدی گاگا خه‌ڵاتی باشترین گۆرانییبێژ بۆ گۆرانی "شالۆ" بۆ فلمی "ئه‌ی ستار ئیز بۆرن" وه‌رگرت .

ئه‌و زنجیره‌ ئه‌مریكیانه‌ش كه‌ خه‌ڵاتیان وه‌رگرت، "زه‌ ئه‌مریكان" خه‌ڵاتی باشترین زنجیره‌ی درامی، زنجیره‌ فلمی "زه‌ كۆمینسكی مێسۆد" وه‌كو باشترین زنجیره‌ كۆمیدی یان مۆسیقی وه‌رگرت.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.