Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:28

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گەیشتە ئەنقەرە

بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە
کوردستان TV
100%

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە 6-1-2019  سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردو گەیشتە ئیسرائیل و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە.

چاوەڕواندەکرێت کۆبوونەوەکەی نێوان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە بێت لەبارەی سووریا و چۆنیەتی کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.