Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 13:14

پەرلەمانى عێراق لێکۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ سه‌ردانى ئیسرائیلیان کردووه‌

هاوپەیمانییەکەی سەدر: ئەوەی سەردانی ئیسرائیل بکات سزای دەدەین
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 7-1-2019، موزیڕ خەزعەل، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، سەردانکردنی هەموو هاووڵاتییەک یان بەرپرسێکی عێراقی بۆ ئیسرائیل، ”خیانەتە لە نیشتمان“ و ئەوان هەر جۆرە سەردانێک بۆ ئەو وڵاتە، رەت دەکەنەوە.

موزیڕ خەزعەل، کە هاوپەیمانییەکەی لەلایەن موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، سەردانکردنی ئیسرائیل ”بە هەر بیانوویەک بێت رەت دەکەینەوە و سزای هەموو ئەو کەسانەش دەدەین، کە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە و دەکەن“.
 
ئەو لێدوانەی ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون لەکاتێک دایە، کە رۆژی یەکشەممە 6-1-2019، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، کە سێ شاندی عێراقی لە کۆتایی ساڵی 2018 بە فەرمی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

هه‌ر ئەمڕۆ دووشەممە 7-1-2019، عامر فایز، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پرسی سەردانی کەسایەتییە عێراقییەکان بۆ ئیسرائیل فەرامۆش ناکەن و ئەو کەسایەتییانە ئاشکرا دەکەن.

عامر فایز هەروەها رایگەیاندووە، لێژنەکەیان دەست بە لێکۆڵینەوەی جددی لە هەواڵی سەردانی شاند و کەسایەتیی عێراقی بۆ ئیسرائیل دەکات، چونکە ئەو سەردامە پێچەوانەی پەیڕەوی حکوومەت و بێڕێزییە بە هەستەکانی گەلی عێراق.

رۆژی یەکشەممە 6-1-2019، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، کە سێ شاندی عێراقی لە کۆتایی ساڵی 2018 بە فەرمی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

عێراق هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، خۆی وەک دوژمنێکی ئیسرائیل ناساندووە و پێی وایە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر خاکی فەلەستین دامەزراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.