لەبەردەم باخى گشتى شارى سلێمانى، سێ گەنجی ئەندامی ڕێکخراوى گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بە هۆکاری نادیار لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و نازاندرێت بۆ کوێ براون.
بەپێ ئەو زانیاریانەی ئەندامانی ڕێکخراوى گەنجانی وڵاتپارێز بە ماڵپه‌رى (ڕۆژنیوز)یان داوە، سێ ئەندامیان، بەناوەکانى ئارام قادر عەزیز، ڕێژوان عەمەر و هۆزان عەلی، کە بۆ فرۆشتنی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە، ساکینە جانسز و چەند کتێبێکی فیکری دیکە، چووبوونە بەردەم باخى گشتی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانی-یەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر کتێبەکانیشیاندا گیراوە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژى 22/ 11/ 2018 بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئوجا‌لان، ڕیبەری پەکەکە، لە سلێمانی، بڕیار بوو خۆپێشاندانێک بکرێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگریی لە چالاکییەكه کراو ئاسایش 97 کەسى دەستگیرکرد، پاش دوو ڕۆژ هێشتنەوەیان لە گرتووخانه‌كان، ئازاد کردن.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه، دواى چه‌ند ڕۆژێك دێت له‌سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌نقه‌ره، كه به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڵێنى به ئه‌ردۆگان داوه، بۆ دژایه‌تیكردنى په‌كه‌كه هاوكارى توركیا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.