نزیكه‌ی ١٦٠ كه‌س له گوندی هۆگوای دڵڕفێن له باكووری هۆڵه‌ندا ده‌ژین، كه زۆربه‌یان به‌ساڵاچووی چوست و چالاكن.
به‌ساڵاچووان له‌م گونده‌دا حه‌ز به گه‌ڕان به‌نێو باخچه‌كان و بازاڕكردن و سه‌ردانی چێشتخانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له باخچه‌كان یاری شه‌تره‌نج ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كانی میوزیك ده‌بن و وێنه ده‌كێشن.
به‌ڵام تاكه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م گونده ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو دانیشتووانی دووچاری نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان هاتوون.
خانه‌ی هۆگوای وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره، له ساڵی ١٩٩٣ ده‌رگاكانی به رووی به‌ساڵاچوواندا كرده‌وه و ده‌ستیكرد به كاروباره‌كانی خۆی، به‌ڵام هه‌رزوو ده‌سته‌ی كارگێڕی و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و خانه‌یه دركیان به‌وه‌كرد، كه ده‌بێ بارودۆخێكی تایبه‌ت بۆ به‌ساڵاچووانی نیشته‌جێبووی ئه‌و خانه‌یه دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به دڵخۆشی و شادی بژین، هه‌ربۆیه بڕیاریان دا گوندێكی نموونه‌یی سه‌ر به‌و خانه‌یه دروست بكه‌ن.
له ئێستادا ئه‌و گونده ٢٣ خانوو له خۆ ده‌گرێت له‌سه‌ر رووبه‌ری ١.٥ هێكتار دووجا، له هه‌ر خانووێكیش له نێوان ٦ بۆ ٧ به ساڵاچوو له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارێك ده‌ژین كه سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردنی خواردن و پاككردنه‌وه و چاودێری بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی ده‌كات.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆر
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.