دژەتیرۆری کوردستان کەسێک دەستگیردەکات کە له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له هاووڵاتیان كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له شاری هه‌ولێر به‌ناوی (پ.ن)، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كوڕه‌كه‌ی و خانه‌واده‌كه‌ی لێكرا، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕی 150 هه‌زار دۆلار نه‌دات، ئه‌و هاووڵاتییه سكاڵای لای هێزه ئه‌منییه‌كان تۆماركرد.
دوابه‌دوای ئه‌و سكاڵایه، توانرا لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر، ئه‌و كه‌سه بدۆزرێته‌وه به‌ناوی (ن. ع. ح. ع).
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو، ناوبراو له رێككه‌وتی 20-12-2018 ده‌ستگیر كرا و خرایه ژێر لێكوڵینه‌وه.
تۆمه‌تبار له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌وه‌دا نا، كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له سكاڵاكار كردووه، ئه‌گه‌ر بڕی 150 هه‌زار دۆلار نه‌دات، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه ژیانی كوڕه‌كه‌ی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
تۆمه‌تبار له‌میانى هه‌ڕه‌شه‌كانى له سكاڵاكار، هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ك گرووپێك نیشان بدات و، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر جموجۆڵی رۆژانه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه ناوی چه‌ندین هاووڵاتى تر له لیستی ئه‌وانه‌دان كه ده‌بێت پاره به گرووپه‌كه بده‌ن.
هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، به هه‌وڵ و كۆشش و شه‌ونخوونی به‌رده‌وامی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كورستان پارێزراوه و سه‌روماڵی هاووڵاتیانیش پارێزراو ده‌بێت.
لێره‌شه‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاوكار بن هه‌روه‌ك چۆن هه‌میشه پاڵپشت و هاوكار بوون.
Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.