زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه كه گروپه‌كه‌ی درێژه ده‌دات به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران.
موجاهید بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی وتیی: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ به‌رقه‌راریی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دایه و ئێمه ده‌بێ رای خۆمان سه‌باره‌ت به داهاتووی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ تاران بخه‌ینه به‌رباس.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه به‌رپرسانی سیاسی تاڵیبان چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تاران هه‌بووه، وتیشی: سه‌دان هه‌زار چه‌كدارمان له‌ناو ئه‌فغانستان هه‌یه و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م وڵاته له‌ژێر كۆنتڕۆڵ ئێمه‌یه، بۆیه بڕیار و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر داهاتووی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ مافی خۆمانه.
شایه‌نی باسه كه وه‌فدێك له رێبه‌رانی تاڵبیانی ئه‌فغانستان هه‌فته‌ی رابردوو دیدارێكیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یك دیپلۆماتی ئێرانیی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عێڕاقچیی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دوای ئه‌ویش عێڕاقچیی سه‌ردانی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كرد تا به‌رپرسانی ئه‌فغانستان له ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆگانیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئاگادار بكاته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.