Erbil 8°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:10

‌بارهەڵگرێک 2 کرێکاری کرد به‌ژێره‌وه‌و گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت: بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 7 ى 1 ى 2019 لەسەر ڕێگای کەلار - ناحییەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوو کرێکار بەناوەکانی (کاروان ڕۆستم علی) لەدایکبووی 1988 و (خەلیل عبداللە حەمەساڵح ) لەدایکبووی 1991 شێلا، لەئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا .

پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: ئەو دووهاوڵاتیەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارن بەمەبەستی کرێکاری بەیانی ئەمڕۆ لەماڵ هاتونەتە دەرەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.