Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:30

ترامپ: بارودۆخی حکومه‌تی ئێران باش نییه‌ و ئه‌وان خوازیاری گفتوگۆن

ترامپ ئاماژه‌ی به‌ هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ نه‌كرد له‌مباره‌یه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نوێترین لێدوانیدا ده‌رباره‌ی كۆماری ئیسلامیی ده‌ڵێت بارودۆخی ئه‌م حكومه‌ته‌ هیچ باش نییه‌ و ئه‌وان خوازیاری گفتوگۆن.

ترامپ ئه‌م لێدوانه‌ی له‌ دیدارێكی كورتی رۆژنامه‌وانی ده‌ربڕیی و ئاماژه‌ی به‌ هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ نه‌كرد له‌مباره‌یه‌وه‌.

ئه‌مریكا پێشتر وتبووی ئامانجی ئه‌و گوشارانه‌ی ده‌یانخاته‌ سه‌ر ئێران به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م وڵاته‌ سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا بگۆڕێت و واشنتن ئاماده‌یه‌ به‌بێ هیچ پێش مه‌رجێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران بكات. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌وكات تاران هه‌رجۆره‌ گفتوگۆ و دانووستانێكی ره‌تكرده‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.