راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە ئیسرائیل و لەبارەی دۆخی ناوچەکە و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە.
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئهمرۆ یەکشەممە 6-1-2019 گەیشتە ئیسرائیل و لەبارەی دۆخی ناوچەکە، بە تایبەتیش سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل لە نێویاندا بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، بۆڵتن بە یاوەری باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل سەردانی شوێنە مێژووییەکانی قودس- ئورشەلیمی کرد. بڕیارە دوای سەردانەکەشی بۆ ئیسرائیل، بۆڵتن سەردانی تورکیا بکات.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەبارەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاندووە، کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بەو مەرجەیە کە شەڕی دژ بە داعش بەردەوامبێت و دڵنیابن لەوەی کە کوردانی هاوپەیمانی ئەمریکا پارێزراو دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.