لە برادۆست شەڕو روبەڕوبوونەوەی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا و تائێستا بەردەوامی هەیە.
پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (6/1/2019) لە بەرزاییەکانی برادۆست و چیادێل و خواکوڕک شەڕ و روبەڕوبوونەوەی توند لەنێوان گەریلاکانی (پارتی کرێکارانی کوردستان) پەکەکە و سوپای تورکیا دروست بووە.
ماوەی کاتژمێرێکە لە بەرزاییەکانی چیای دێل و خواکورک شەڕێکی توند لە نێوان پەکەکەو سوپای تورکیا دروست بووەو تا ئێستاش بەردەوامی هەیە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هەلی کۆپتەرەوە بۆردومانی ناوچەکە دەکات و چەکی بچووکیش لە شەڕەکەدا دەنگی دەبیستریت.
بەهۆی بەردەوامی شەڕەکەو نزیکی لە گوندو ئاواییەکانی سنورەکە ترس و دڵەڕاوکێ خستوتە دڵی دانیشتوانی ئەو دەڤەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.