Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:34

‌پۆلیسی راپه‌ڕین: ژن و پیاوێک کوژران

تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 37 ساڵاندایە
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌ڵادزێ ژن و پیاوێك كوژراون و ته‌رمه‌كه‌یان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ژن و پیاوه‌ كه‌سوكاری یه‌كترن و دواتریش كه‌سه‌كه‌ خۆی كوشتووه‌.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین راگەیاند:  ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەک لە گەڕەکی مام قاسمی شاری قەڵادزێ  ژن و پیاوێک کە تەمەنیان لە نێوان  30  بۆ 37 ساڵاندایە تەقەیان لێ کراوە و کوژراون پاشان  تەرمەكەیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
 
گوتیشی، ئەوکەسەی تەقەی لێ کردوون دواتر خۆشی کوشتووە.
 
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو کەسەی کە کوژراون و کەسوکاری یەکترن و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.