Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:15

وەزیرى پێشووتری بەرگری ئەمریکا کۆچى دوایی کرد

هارۆلد براون وەزیری بەرگری بووه‌ له‌ سالى 1977
کوردستان TV
100%

وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (91) ساڵیدا لەنێو ماڵەكەی خۆی لە كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد.

دامەزراوەی (راند كۆربۆریشن) بۆ توێژینەوەی سیاسی كە بنكەكەی لە شاری (سانتا مۆنیكا) یە رایگەیاندووە، (هارۆلد براون) وەزیری بەرگری پێشووتری وڵاتەكەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاسەوە لەنێو ماڵەكەی خۆی لەویلایەتی كالیفۆرنیا لەتەمەنی (91) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

لەلایەن خۆیەوە (مایكل ریچ) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دامەزراوەی (راند كۆربۆریشن) پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچ كردوو كردووە، هاوكات ئەویشی وەك مامۆستاو نووسەرو فێركار نیشانداوە.

جێگەی باسكردنە (هارۆلد براون) وەزیری بەرگری ئەمریكا بووە لەسەردەمی حوكمڕانی (جێمی كارتەر) لە نێوان ساڵانی (1977 – 1981) ، هەروەها بەشداربووە لەڕێككەوتننامەی (كامپ – دێڤید) بۆ ئاشتی لەنێوان (میسر – ئیسرائیل).

لەكۆتاییدا لە ساڵی (1981) براون وازی لە پۆستەكەی هێنا وەكو بەرپرسێك لە پنتاگۆن، ئەوەش دوای ئەوەی نەیتوانی بڕوا بە ئەنجوومەنی پیران بكات سەبارەت بە سنوورداركردنی چەكە ناوەكییەكان كە لە ساڵی (1979) لەنێوان مۆسكۆو واشنتۆن مۆركرابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.