ره‌شید عه‌زاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نه‌سر، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند" حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له به‌غدایه و به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و به نیاز نییه بچێت له هه‌ولێر دابنیشێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به مالپه‌رى ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه" سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئه‌وه‌نده په‌رله‌مانتاری هه‌یه بیپارێزن و به‌رگریی لێبكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن عه‌بادی و خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه هه‌ولێر داده‌نیشن، چونكه له راستیدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، كڕینی خانوویه‌ك له هه‌ولێریش بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بژی هیچ زیانێكی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هیوای خواستووه ئه‌و بابه‌ته وا راڤه نه‌كرێت كه له میدیاكاندا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه هیچ فشارێك له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نییه.
تێزانین ماوه‌ى چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ھێزێكی پاسه‌وانی سه‌ربه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌لیكۆتایه سه‌ر مالى حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا، دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ده‌یه‌وێت بۆ ژیان بێته هه‌رێمی كوردستان و گوایه له هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خانوویه‌كی كڕیوه، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.