بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانان لە پارەی تەرخانکراوی ساڵی 2019 بڕی 90 ملیار دینار بۆ دەستپێکردنی پرۆژەى شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی دانراوە.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی كراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لەساڵی 2019 دا بڕی (90) ملیار دینار تەرخانبكات بۆ دروستكردنی بەشێك لەشەقامی 100 مەتری لەشاری سلێمانی، لە كۆی (469) ملیارو (900) ملیۆن دینار،و ەك پڕۆژەیەكی بەردەوام لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بكرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەساڵی 2014 وە لەلایەن حکومەتەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.