Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:50

شێخ جەعفەر: دوو ئیدارەیی؛ خیانەت و ساختەچێتی زیاتر هیچى تر نیه‌

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا به‌توندی وەڵامی بەرپرسێکی حزبەکەی ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

فەرماندەی یەکەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگە کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بە توندی وەڵامی بەرپرسێکی حزبەکەی لەبارەی دوو ئیدارەیی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە دوو ئیدارەیی ”لە خیانەت و ساختەچێتی زیاتر، هیچ شتێکیتر نییە“.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی  ھێزی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" ئەوەی باسی دوو ئیدارەیی بکات، شەکری شکاندووە، چونکە دوو ئیدارەیی جگە لە خیانەت و ساختەچێتی، ھیچ شتێکی دیکە نییە".

لەبارەی قسەی بەرپرسێکی یەکێتیش بۆ پشتیوانیکردن لە دوو ئیدارەیی، شێخ جەعفەر جەختی کردەوە" ھەر کەسێک لەناو یەکێتی باسی شتێکی جیاواز بکات، بەسەر یەکێتییەوە ماڵ نییە، چونکە یەکێتی گوتەبێژی خۆی ھەیە و گوتەبێژەکەمان بۆچوونی فەرمیی یەکێتی ڕادەگەیەنێت، بۆیە ئەو کەسانەی بەشێوازی جۆراوجۆر لەسەر پرسێکی دیاریکراو قسە دەکەن، بۆچوونی شەخسیی خۆیانە و یەکێتی لێی بەرپرسیار نییە".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئاماژەی بەوەش دا، كه‌ دوو ئیدارەیی کارێکی خراپە و زەرەر لە خەڵکی کوردستان دەدات، بێگومان لەبری ئەوەی باسی دوو ئیدارەیی بکەین، باشترە یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بپارێزین و ھەموومان لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەر بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.