سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌چەند ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی دا و هاووڵاتیان به ئاسانی هه‌ستیان پێكرد و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت دوای ئەو بومەلەرزەیە، چوار بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی جیاواز روویانداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی دیکە ڕوویداوە کە گوڕەکانیان لەنێوان 3.1 - 4.1 پلەی ڕێختەربووە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشکراشی کردووە کە بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە لە هەرێمدا و شوێنەکەی کرماشان بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم هەستی پێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.