Erbil 14°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:52

وەزارەتی ئەوقاف داوا ده‌کات ئه‌و که‌سانه‌ى بێرێزی به‌ ئاینەکان ده‌که‌ن، سزا بدرێن

وەزارەتی ئەوقاف داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
wazarati awqaf
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، داوا دەکات لەمەدوا رێگری لە هێنانی ئەو کاڵایانە بکرێت کە (ناو یان ڕەمزی) ھەموو ئاینەکانی لە سەرەو تیایدا بێرێزی دەکرێت و هەستی پێکهاتەکان بریندار دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/1/2019، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووتەوە، "دەربارەی ئەوکاڵایانەی (ناو یان ڕەمزی) ھەموو ئاینەکانی لە سەرەو تیایدا بێڕێزی دەکرێت، وەزارەتمان بە نووسراوی فەرمی داوای لەئەنجومەنی وەزیران کرد کە لەڕێگەی خۆیانەوە ڕێگری بکرێ لەھێنانی کاڵای ناشیاو کەھەستی ھەموو پێکھاتەکان بریندار دەکات".

ڕوونیشی کردووتەوە، ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ئاگادارکراونەتەوە، کە بەھەموو شێوەیەک ڕێگری لەم حاڵەتە بکرێت و سەرپێچیکاریش بۆ یاسا راپێچ بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.