بەمەبەستی کەم کردنەوەی دیاردەی هەڵگرتنی چەک دوای ئەرکی فەرمی و ڕێگەگرتن لەو تاوانانەی هەندێک جار بەچەکی میری دەکرێت ، پۆلیس فریاکەوتنی سۆران بریاریدا دوای کۆتای هاتنی ئەرکی کارمەندانیان چەکەکانیان لێ وه‌ده‌گیرێته‌وه و لە کاتی ئەرک پێیان ده‌درێته‌وه.
هاوار ئه‌رگوشی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بڕیاره‌كه له ئه‌مرۆوه ده‌چێته واری جێ به‌جێكردن و هیچ كارمه‌ندێكی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ناتوانێت چه‌ك هه‌ڵگرێت جگه له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیان .
ئه‌مه‌ش له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زیاتر‌و هاندانی ته‌واوی ده‌زگاكانی تر و خودی هاوڵاتیانیش تا له دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن دوور بكه‌ونه‌وه به ئامانجی هێنانه دی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له كێشه‌و بێ توندوتیژی و خاڵی له چه‌ك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.