سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری كوردستان قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ڕایگه‌یاند ، له‌هه‌نگاوێكی نوێ دا كه له سنوری پاریزگای دهوك ده‌ستی پیكردوه رێكخراوی Gizی ئه‌ڵمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كومه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردوه به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه بێكارن .
كامه‌ران ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی كار له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاری پارێزگای دهۆك به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا له قه‌زای زاخۆ ده‌ستیان به پركردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ ئه‌و كه‌سانه كردوه كه بێ كارن.
راشیگه‌یاند: له‌سه‌رجه‌م پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی كوردستان فۆرم بۆ كه‌سانی بێكار پربكه‌نه‌وه.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د راشده‌گه‌ێنێت: ئامانجیان له‌و كاره دروست كردنی داتا به‌یسه تاوه‌كو ڕێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان بزانن، هاوكات له‌رێگای كۆمپانیا كانی كه‌رتی تایبه‌ت هه لی كار بۆ بێكاران بره‌خسێنن .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 6 ى 1 ى 2019، له سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش زیاتر له 500 سه‌د فۆرم له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه بۆ كه‌سانی بێ كار پركرایه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.