Erbil 8°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:08

2 که‌س به‌تۆمه‌تى دزینی مۆلیده‌ ده‌ستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، لە سەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا کە دوو کەسەکە تۆمەتبارن بە تاوانی دزیکردن.

  راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە و دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن، لە شەوی ٥ /۱/ ۲۰۱۹ لە لایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە دوو تۆمەتبارەکان دەستگیرکران بەناوەکانی (ف،ز) تەمەن ٤۰ ساڵ وە (خ،ێ) تەمەن ۲٥ ساڵ کە هەردووکیان دانیشتوی شاری ڕانیەن و لە ڕەگەزی نێرن.

 هه‌روها پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە هەستاون بە دزینی مۆلیدەیەکی کارەبا ٦۰ کەیڤی لە شاری کۆیە ،  بەفەرمانی دادگا هەردوو تۆمەتبارەکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی کۆیە کرانەوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداو

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.