لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەى دووشەممە ڕێکەوتى ٧/١/٢٠١٩ى زایینى، لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان و بە بەشدارى زیاتر لە ملیۆنێک و سەد هەزار قوتابی لە قۆناغى چوارەمى بنەڕەتى بۆ ١١ى ئامادەیی، تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزى یەکەم/ خوولی یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان دەست پێ دەکات.
راشیدهگهێنێت ، حکومەتى هەرێم بە پێى تواناى داراییی ئەم قۆناغە قورسەى کوردستان، هەمیشە پاڵپشتى خوێندن و فەراهەمکردنى کەشێکى ئارام بووە بۆ پڕۆسەى خوێندن و جێبەجێکردنى ئەزموونەکان، بۆیە لەسەر قوتابیان پێویستە کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە کورتەى کە بۆ ئەم پڕۆسەیە دانراوە، دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن پێیان تا نمرەى باش بەدەست بهێنن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه ، داوا لە خانەوادەى بەڕێزى قوتابیان دەکەین، لە ماڵەوە هەوڵى دروستکردنى کەشێکى ئارام بۆ منداڵەکانیان بدەن و پاڵپشتێکى بەهێزى دەروونى و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست نەکەن و ڕەچاوکردنى کاتى پێویست بۆ خوێندن و خواردنى تەندرووستیان بکەن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ، سوپاسى مامۆستایانى خۆشەویستیش دەکەین کە وەک هەمیشە هاوکار و جێبەجێکارى ئەم پڕۆسە بەرفراوانە پەروەردەییەن و هیواى سەرکەوتنیش بۆ هەموو قوتابیان دەخوازین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.