نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسى ئاژانسى پاراستن له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، دابین كردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌ر حكومه‌ت و حوكمڕانییه‌كی نیشتمانییه، له هه‌رێمی كوردستانیش گه‌ر ئاوڕێك له ڕابردوو بده‌ینه‌وه، زۆر به ڕونی ده‌بینین هێزی پێشمه‌رگه وپۆلیس و دامه‌زراوه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ده‌زگایانه كاریان كردووه خزمه‌تێكی زۆری گه‌لی كوردستانیان كردووه ، له ژینگه‌یه‌كی پڕ له هه‌ڕه‌شه‌و و مه‌ترسی ئه‌منی ، كه‌شێكی ئارامیان ڕه‌خساندووه كه بووه‌ته بناغه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌چونی هه‌رێم له ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه، كه به یه‌كێك له سه‌روه‌رییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ژمار ده‌كرێت
نه‌زهه‌ت حالی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به داخه‌وه ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه سه‌باره‌ت به گرتنی كادیرانی پارتی و یه‌كێتی جێگای نیگه‌رانی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌خه‌می ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیانن، هه‌میشه پێم وابووه دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت پارێزه‌ری گیان و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌ر تاكێكی ئه‌و هه‌رێمه بن به بێ جیاوازی باوه‌ڕی ئاینی ، نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی.
لهكۆتادا نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌رچه‌نده خه‌م و ئه‌ركی پاراستنی یاسا و ئارامی و ئاسایشی نێوخۆی، خه‌م و ئه‌ركی هه‌مووانه، به‌ڵام به پێی واقعی كوردستان سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و هه‌وادارنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زیاتر له هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و خه‌م و ئه‌ركه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌رشان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.