Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 02:24

عه‌لی عه‌ونى : هه‌ڕه‌شه‌ى دوو ئیداره‌یی خیانه‌ته‌ له‌ خوێنی شه‌هیدان ، فه‌رموون دوو ئیداره‌یی رابگه‌یه‌نن هه‌تا لاوانی سلێمانی شاربه‌ده‌رتان بکه‌ن

ئێستا دیار بوو كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و براده‌ره‌ی دیكه‌یان له‌ (كه‌تنێكی گه‌وره‌)چی بووه‌
کوردستان TV
100%


عه‌لی عه‌ونى  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  له‌ژێر ناوی دوو ئیداره‌یی ده‌نووسێت و ڕایده‌گه‌ێنێت ، من دڵنیام ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ندێك كه‌س دژی لێدوانی مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ راگه‌یاندندا هه‌ڵوێستیش وه‌ربگرن ،  ئه‌مه‌ گه‌مه‌یه‌ و رۆڵ دابه‌شكردنه‌ ، هه‌موویان یه‌كدگیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێمه‌ نه‌بێت, تێكی ده‌ده‌ین).

عه‌لی عه‌ونى راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌گه‌ر داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی نوێی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به‌ په‌نجا پێك بێت, ئه‌ی ئیتر هه‌ڵبژاردن و ماندوو كردنی خه‌ڵكی دڵپاكی كوردستان بۆ چییه‌؟؟؟ هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ خیانه‌ته‌ له‌ خوێنی شه‌هیدان و ماندووێتیی پێشمه‌رگه‌ و قوربانیدانی كوردستانیان ، به‌ڵام خه‌ڵك ده‌زانێت ئه‌وه‌ی خیانه‌تی ستراتیژیی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ری كرد و كه‌ركووك و نیوه‌ی كوردستانی به‌ رێككه‌وتنێكی گوماناوی ته‌سلیمی حه‌شد و مه‌شد كرد, لای زۆر ئاساییه‌ كه‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ش بكات ، هێنانه‌ ئارای مۆدێلی خیانه‌تی دوو ئیداره‌یی گه‌وره‌تر نییه‌ له‌ فرۆشتنی كه‌ركووك.


عه‌لی عه‌ونى راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بهاوێژن تا گه‌لی كوردستان به‌ باشی رووی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌ بناسێت و به‌ ئاسووده‌یی سزاتان بده‌ن ، ئێستا دیار بوو كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و براده‌ره‌ی دیكه‌یان له‌ (كه‌تنێكی گه‌وره‌)چی بووه‌ ، فه‌رموون دوو ئیداره‌یی رابگه‌ینن هه‌تا لاوانی سلێمانی شاربه‌ده‌رتان بكه‌ن.

 دوێنێ شەممە، 5ی كانوونی دووەمی 2019 مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارچێوەی ڕێزلێنان لە تیپی وەرزشی هەڵەبجە، وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی یەكێتی دژی دوو ئیدارەییە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەكانی گەل بكەوێتە مەترسییەوە، هیچ لاریمان لەوە نییە.

راشیگه‌یاند : ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دوو ئیداریی نین، به‌ڵام هه‌ر له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر قازانج گه‌ل بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئێمه‌ لاریمان نییه‌، نموونه‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ زۆر وڵات و هه‌رێم له‌ جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئیمارات.

شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.