ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاندووه كه هێزێكی ئه‌مریكی توانیویانه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا سێ تیرۆریست له حه‌ویجه بكوژن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه: هێزێكی ئه‌مریكا هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك له دژی پێگه‌كانی داعش له‌گوندی مزیریری سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشكردۆته‌وه كه‌سه‌ره‌تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه‌و دواتر هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له نێو فروَِكه هاتوونه‌ته خواره‌وه‌و سێ تیرۆریستیان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان به‌رپرسی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بووه كه تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای نێوان كه‌ركوك و حه‌ویجه‌یان ده‌كرده ئامانج.
هه‌ر به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆمبێكی چێنراو به هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.