Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 02:25

فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای یه‌په‌گه‌: دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د رێککه‌وین

رێدوور خه‌لیل: دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی منبج به‌رده‌وامیی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه‌) رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د  رێككه‌ون و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یش دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌.

رێدوور خه‌لیل كه‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی باڵای یه‌په‌گه‌یه‌ ئه‌وه‌شی وت كه‌ پێویسته‌ شه‌ڕڤانانی كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا بمێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا وتبووی كورده‌كانی رۆژئاوا له‌ هه‌وڵدان تا به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، به‌ نێوه‌ندگیریی رووسیا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌ون.

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ رێدوور خه‌لیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌: دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی منبج و گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكی دیكه‌ی كوردی رۆژئاوای كوردستان كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا ببێت، وتوویه‌تیی: كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون به‌رپه‌رچی هه‌ر هێزێك بده‌نه‌وه‌ كه‌ نیازی داگیركردنی سووریای هه‌بێت، به‌تایبه‌تیی به‌شی باكوور ئه‌م وڵاته‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.