له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له قه‌زای دبس باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، هاووڵاتییه‌ك كوژرا و سێی دیكه برینداربوون.
نه‌قیب حامد عوبێدی ، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ركووك، رایگه‌یاند: بۆمبێك كه له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سه‌ر رێگایه‌ك له قه‌زای دبس ٥٥ كلم باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك چێنرابوو، له‌كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه.
عوبێدی گوتیشی: له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتییه‌ك كوژرا و سێی دیكه برینداربوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.