بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ خۆی خنكاندووە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگهیاند: شهوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی گەنجێک بهناوی (س ، م ، ع ) له دایکبووی ساڵی (2000 )كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی ئاشكرا كردووه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراوه، بە بهگوێرهی زانیارییە سەرتاییەكان دەركەوتووە كە گەنجەكە بە پەت خۆی خنكاندووەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.