دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا مۆله‌تى 24 كاتژمێریان به هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى دابوو كه پێویسته له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان چۆڵ بكه‌ن ئه‌مرۆ كۆتاى به مۆڵه‌ته‌كه هات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت به كوردستان تیڤى راگه‌یاند دواى پێدانى مۆڵه‌تى 24 كاتژمێر به هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى له لایه‌ن هێزهسهربازیهكانى ئه‌مریكا ئه‌مرۆ هێزه‌كه‌ى ئه‌مریكا چوونه‌ته ناو سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان و هێزه عێراقیه‌كه‌ش ئه‌وناوه‌یان چۆڵكردووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌وه نه‌دا كه هێزى دژه‌تیرۆر ى عێراقى به چ ئاراسته‌یه‌ك رۆیشتوون و یان شوێنێكى دیكه‌یان بۆ دیارى كرابێت ته‌نیا پێیان چۆڵكراوه‌و هێزه ئهمریكیهكه له شوێنیان نیشته‌جێ كراون
شیاوى باسه سه‌ربازخانه‌ى كه‌یوان دهكهوێتهباكورى رۆژئاواى شارى كه‌ركوك به دورى نزیكه‌ى30 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى كه‌ركوك دووره و به یه‌كێك له سه‌ربازخانه گه‌وره‌كانى ئه‌و پارێزگایه داده‌ندرێت و وه‌ك پێگه‌یه‌كى سه‌ربازیش ئه‌ركى پاراستنى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكى له ئه‌ستۆ دایه
له 16ئۆكتۆبه‌رى 2017 پارێزگاى كه‌ركوك به پیلان و هاوكارى باڵێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى و سه‌رجه‌م ئیداره‌و دام و ده‌زگاكان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد ده‌رهێندران هێزى پێشمه‌رگه‌ش سه‌ربازگه‌ى كه‌یوانى چۆڵكرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.