Erbil 13°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 21:02

پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆماری مه‌هاباد له‌ ته‌مه‌نی 105 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-1-2019 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كەی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

كه‌كشار سلێمان پێشمه‌رگه‌ی كۆماری مه‌هاباد و هاوكات پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلوول و گوڵان، له‌ ته‌مه‌نی 105 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

كه‌كشار سلێمان له‌ ساڵی 1914 له‌ شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر له‌دایك بووه‌ و وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خش به‌شداری له‌ كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد كردووه‌ و له‌‌ كاتی به‌رگری كردن له‌ كۆماری مه‌هاباد دوو برای شه‌هید بوونه‌. 

دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی نیشتمان وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی چاونه‌ترس و قاره‌مان به‌شداری له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زندا كردووه‌. پاش نسكۆی شۆڕش ئاواره‌ی ئێران بووه‌ و له‌گه‌ل یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی شۆڕشی گوڵان چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ شان و به‌شداری قاره‌مانانه‌ی شۆڕشی كردووه‌. 

كه‌كشار سلێمان مێرگه‌سۆری وێڕای ته‌مه‌نێك قوربانیدان بۆ كوردستان، له‌ شۆڕشی گوڵاندا كوڕێكی به‌ نیشتمان ده‌به‌خشێت و شه‌هید ده‌بێت. 

رۆژی 4ی 1ی 2019 دوای ته‌مه‌نێك له‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌ ته‌مه‌نی 105 ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد و له‌ رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا و به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ری بارزان، له‌ گۆرستانی شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر به‌خاك سپێردرا. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-1-2019 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی كه‌كشار سلێمان مێرگه‌سۆری له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی مێرگه‌سۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كه‌كشار سلێمان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.