مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سوریا، وڵاته‌كه‌ى گه‌ره‌نتى ده‌وێت كه هێزه‌كانى توركیا كوشتارى دژ به كوردانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجام نه‌دات.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ نیوزماكس تیڤى كه له‌لایه‌ن جۆن باكمان میواندارى كرابوو له وه‌ڵامى پرسیارێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له وڵاتى سوریا پاراستنى كورد و پێكهاته ئاینییه‌كانى دیكه‌ى سوریای به‌لاوه گرنگه.
جۆن باكمان له پرسیارێكدا بۆ پۆمپیۆ گوتى: دواى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى لیندسى گراهام له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ باسى هه‌ندیك گوڕانكارى كرد له سیاسه‌تى تره‌مپ له سوریا دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ئایا ئه‌و فه‌رمانانه جیَبه‌جىَ ده‌كرێت.
مایك پۆمپیۆ له وةڵامدا گوتى: به‌ڵى هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى پیَداوه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌مریكا دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا گرةنتى و دڵنيایى ده‌وێت كه سوپاى توركیا كوشتارى دژ به كوردانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجام نه‌دات و هه‌روه‌ها پاراستنى كه‌مینه‌ى پێكهاته ئاینییه‌كانى سوریا، هه‌موو ئه‌و شتانه هێشتا به‌شێكه له كۆمه‌ڵه ئه‌ركی ئه‌مریكا.
هاوكات ده‌رباره‌ى پرسیاركردنى كاتى دیاریكراوى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا، پۆمپیۆ ره‌تیكرده‌وه كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا بكات و رایگه‌یاند نایه‌وێت باسى ئه‌و كاته بكات بۆ ئه‌وه‌ى دووژمنان سوودى لێوه‌رنه‌گرن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.