شاری "بوزنگن ئه‌م هوخراین"ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێته نێو خاكی سویسرا و، به كانتۆنه‌كانی شافهاوزن، زیورخ و تورگاو ده‌و‌ره‌دراوه.
بوزنگن، شارێكی بچووكه، رووبه‌ره‌كه‌ی 7,62 كیلۆمه‌تر دووجایه و ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 1500 كه‌سه.
ئه‌م شاره پێشتر سه‌ر به نه‌مسا بوو، به‌ڵام دوای واژوكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی بریسبێرگ له سه‌رده‌می جه‌نگه‌كانی ناپلیۆندا بووه به‌شێك له خاكی شانشینی ئه‌ڵمانیا.
ساڵی 1918 دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، راپرسییه‌ك له‌و شاره كرا و 96%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌نگیان بۆ چوونه پاڵ سویسرا دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاره سه‌ری نه‌گرت، چونكه سویسرا خاكی پێویستی نه‌بوو بیدات به ئه‌ڵمانیا له‌بری ئه‌و شاره، هه‌ربۆیه بۆزنگن سه‌ر به ئه‌ڵمانیا مایه‌وه.
بوزنگن، له‌ئێستادا له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه سه‌ر به ئه‌ڵمانیایه، به‌ڵام له‌ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ر به سویسرایه، دانیشتووانه‌كه‌شی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ئه‌ڵمانیا و سویسرا به‌كاردێنن.
دراوی فه‌رمی له‌و شاره، یۆرۆ و فڕه‌نكی سویسرییه، چونكه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی مووچه و كرێكانیان له سویسرا وه‌رده‌گرن.
له بوزنگن ئه‌م هوخراین، ته‌نها یه‌ك قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه و قوتابیان بۆیان هه‌یه له ئه‌ڵمانیا یان له سویسرا به‌رده‌وامی به خوێندن بده‌ن.
له شته سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ئه‌و شاره، "یانه‌ی بوزنگن بۆ تۆپی پێ" تاكه یانه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیایه كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی سویسرا ده‌كات.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.