هێزێکی ئەمنی چوونە نێو بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی کەرکووک و، بە زەبری هێز لە شوێنی کوردێک، کەسێکی عەرەب وەک بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی کەرکووک دادەنرێت، تاوەکو وەکو بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی کەرکووک دەستبەکاربێت، بەڕێوەبەرەکەی پێشوش کە لەسەر پشکی یەکێتی لەو پۆستەدا بوو، دەڵێت: بە زەبری هێز بەڕێوەبەری نوێ سەپێندراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی وەک به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركووک لەبری ناسیح جابر شوانى، به‌ڕێوه‌به‌ری له‌كارلابراو دەستبەکار بوو.
ناسیح جابر شوانى، بەڕێوەبەری لەکارلادراوی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركووك لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ لەکۆتایی ساڵى (2018) لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقەوە بڕیاردرا بە دورخستنەوەم، بەڵام دواى ئەوەى نوێنەرانى کورد لەگەڵ وەزیر كۆبوونه‌وه بڕیارەکە راگیرا.
لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی (کەرکوک ناو) ناسیح جابر شوانى گوتی: ئەمڕۆ پێنجشەممە دواى ئەوه‌ی لە بیناى بەڕێوەبەرایەتى دەرچووم بۆ شارى هەولێر، كاتژمێر یه‌ك ئەحمەد رەجەب داود عوبه‌یدی به هێزێکى چه‌كداره‌وه کە جلوبەرگى رەشیان لەبەردابووە چونه‌ته سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە و له پۆسته‌كه‌ی من ده‌ستبه‌كاربووه و هه‌ر خۆی چووه ئیمزای ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی كردووه.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، تاوه‌كو ئێستا ده‌یان پۆست كه پشكی كورد بوون سێندراونه‌ته‌وه له شوێنی ئه‌وان عه‌ره‌ب و توركمان دانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.