Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:04

ئه‌و شاره‌ی به‌ بۆن و بەرامی خۆش ناوبانگی ده‌رکردووه‌

بەپێی دوا سەرژمێری ژمارەی دانیشتوانی 48801 كەسە
کوردستان TV
100%

هەر لە كۆنەوە بۆن بۆتە جوانترین دیاری و خەڵات بۆ خۆشەویستان و ئازیزان ، بۆیه‌  خه‌ڵك عەوداڵی ئەو بۆن و عەترەیە كە بۆنێكی خۆشی هەبێ و زۆریش بە لەشولارەوە بمێنێتەوە . 

لە وڵاتی فەرەنسا شارێك هەیە كە پێی دەڵێن (غراس) یان (كراس) ئەو شارە جگە لە جوانیە ئەفسووناویەكەی هەر لە دێر زەمانەوە بە شاری بۆن و بەرامی خۆش ناوبانگی ڕۆیشتوە، چونكە هەر لە سەدەی شازدە و حەڤدەمەوە خەڵكی ئەو شارە بە پیشەی دەباغی و دروستكردنی بۆنی خۆش خەریك بوونە و بۆن و بەرامەی كارگەكانی ئەو شارە هەر لەوساوە تا ئێستا لە هەموو ڕوویەكەوە ڕكابەری هەموو دنیا دەكات.

ئەو شارە هەر لەسەردەمی ڕۆمانیەكاندا ئەو ناوەی لێنراوە و خەڵكەكەی بە سوود وەرگرتن لە گوڵی یاسەمین و گوڵی پرتەقاڵ و گوڵی ئەلفندر و چەندین گوڵی دیكە خۆشترین بۆن و عەتر بەرهەم دێنن وەك كوردەواریی خۆمان دەڵێن بۆنەكەی ڕۆژەڕێیەك دەڕوات، ئەوەش داهاتێكی باش بۆ ئەو وڵاتە چنگ دەخات و لە ڕووی ئابوورییەوە چەندین هەنگاو دەچێتە پێشەوە بەپێی ئەوەی ڕۆژانە ڕێژەیەكی یەكجار زۆر لەو بەرهەمە ڕەوانەی وڵاتانی دیكە دەكەن و بە شێوەیەكی بەردەوام بازرگانیەكی باشی پێوە دەكرێ .

شاری (غراس) بە پێی هەڵكەوتە جوگرافیەكەیەوە 12 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری شاری (كان) ەوە و نزیكەی 677 كیلۆمەتریش لە پاریسی پایتەختەوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارەش بەپێی دوا سەرژمێری 48801 كەسە .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.